100 دۆلاری ئەمریکی لە نزیک 153 هەزار دیناردایە

بەیانی ئەمڕۆ بازاڕەکانی دراو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق کرانەوە، نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی لەماوەی هەفتەیەکدا تارادەیەک جێگیری بەخۆیەوە دیووە و لە نزیک 153 هەزار دیناردا سەقامگیر بووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 100  دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕی دراوی شارەکانی هەرێمی کوردستان هاوتای 152 هەزار و 900 دینارە.

ماوەی هەفتەیەک دەبێت نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار گۆڕانکاری گەورەی بەسەردا نەهاتووە و لە نێوان هەزار دینار بەرزبوونەوە و دابەزیندا ماوەتەوە.

ئێوارەی دوێنێ شەممە، مزهەر محەمەد ساڵح راوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بەم نزیكانە بەهای 100 دۆلار لە بازاڕەدا دەگاتە 135 هەزار دینار و هۆکاری ئەوەی نرخی دۆلار تا ئێستا دانەبەزیووە، گەڕاندییەوە بۆ دۆخی عێراق.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخى ئارد زیاتر داده‌به‌زێت.. سەبەتەی سێیەمی بەشەخۆراکى هاوڵاتییان گه‌یشته‌ كۆگاكان

وه‌زاره‌تى بازرگانیى عێراق ڕایگه‌یاند، مادده‌كانى سه‌به‌ته‌ى سێیەمی بەشەخۆراک بۆ هاوڵاتییان گه‌یشتووه‌ته‌ کۆگاکانی هەڵگرتنی خۆراک لەسه‌رجه‌م پارێزگاكاندا به‌ هەرێمی…
Total
0
Share