وەزارەتی دارایی: حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراق هەوڵەكانیان بۆ چارەسەركردنی پرسی مووچە چڕكردووەتەوە

وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراق هەوڵەكانیان بۆ چارەسەركردنی پرسی مووچە چڕكردووەتەوە و شاندی هەرێم لە بەغداد چەندین دیدار و كۆبوونەوە ئەنجامدەدات.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، رۆژی شەممە وەفدی هەرێم گەیشتە شاری بەغداد كە ماوەی چەند مانگێكە حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراق هەوڵەكانیان چڕكردووەتەوە بەمەبەستی چارەسەركردنی پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە رێگای هەمواكردنەوەی یاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2024.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بڕیارە وەفدی هەرێم لە بەغداد چەندین دیدارو كۆبوونەوە لەگەڵ پەیوەندیدارەكانی عێراق ئەنجامبدەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رزگار حاجی حەمە: هانی خەڵکی ناوچە کوردستانییەکان دەدەین بەشداری سەرژمێری گشتیی بکەن

لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بە گرنگی و بایەخەوە لە بایەخی پرۆسەی سەرژمێری…
Total
0
Share