لە نمایشێکی ئۆتۆمبێلی ئۆفڕۆد حەوت کەس برینداربوون

ئێوارەی ئەمڕۆ لە نمایشی ئۆتۆمبێلی ئۆفڕۆد لە گوندێکی نزیک کۆیە حەوت کەس برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی کۆیە بڵاویکردەوە، بەهۆی نمایشی ئۆتۆمبێلی ئۆفڕۆد حەوت کەس برینداربوون و گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی شەهید د. خالید و چارەسەریان بۆ دەکرێت.

رووداوەکە لە گوندی جەلی نزیک قەزای کۆیە روویداوە، لە کاتێکدا ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان پاترۆل بۆ نمایش ویستوویەتی بەسەر گردێکدا سەربکەوێت، کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و خۆیکردووە بەناو ئەو هاوڵاتییانەی هاتبوون بۆ سەیری نمایشەکە.

 

بابەتی پێشتر

لە 17 ی ئۆکتۆبەرەوە 115 جار هێرشکراوەتە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا

بابەتی دواتر

بەڕێوەبەری گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی: نابێت هیچ کرێکارێک مووچەکەی لە 350 هەزار کەمتربێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی 51 هەلی کار راگەیەندرا

رێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان بە هاوکاری بەڕێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی 51  هەلی کار رادەگەیەنێت. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە…
Total
0
Share