لیژنەی ئەمنی داوای دانیشتنی خێرای ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات

ئەمڕۆ لیژنەی ئاسایش و بەرگریی داوای دانیشتنی خێرای ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی کرد و  داوای کاراکردنی بڕیاری کۆتاییهێنان بە بوونی هێزە بیانییەکان دەکات.

لیژنەی ئاسایش و بەرگریی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کرد، “پشتیوانی تەواوی سەروەری عێراق و پاراستنی دەکەین و داوادەکات حکومەت دەستبکات بە کاراکردنی بڕیارنامەکەی ئەنجومەنی نوێنەران کە حکومەت پابەند دەکات بە کارکردن بۆ کۆتاییهێنان بە بوونی هەر هێزێکی بیانی لەسەر خاکی عێراق”.

هەر سەبارەت بەو پرسە داوای لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران کرد، “کۆبوونەوەیەکی خێرا ئەنجامبدات بۆ تاوتوێکردنی کاردانەوەی هێرشەکانی سەر عێراق و دەرکردنی بڕیارێک کە ژیانی عێراقییەکان بپارێزێت و زیان بە سەروەری عێراق نەگەیەندرێت”.

بابەتی پێشتر

لە رووداوێكی هاتوچۆدا كەسێك گیانیلەدەستدا و كەسێكی دیكەش برینداربوو

بابەتی دواتر

پرۆسەی خوێندن لە پارێزگای سلێمانی دەستپێدەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share