جگە لە ئاڵای عێراق هەڵکردنی ئاڵای دیکە لە خوێندنگەکانی کەرکوک قەدەغەیە 

ئاڵای عێراق

بە گوێرەی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی کەرکوک، هەڵکردنی هیچ ئاڵایەکی دیکە جگە لە ئاڵای عێراق لە خوێندنگەکانی شارەکە رێگەپێدراو نییە.

راگەیەندراوەکە کە ئەمڕۆ پێنجشەممە دەرچووە، دووپاتی دەکاتەوە هەڵکردنی هیچ ئاڵایەکی دیکە جگە لە ئاڵای عێراق رێگەپێدراو نییە، چ لە خوێندگەکانی عەرەبی یاخود کوردی و تورکمانی و سریانی.

راگەیەندراوەکە واژووی مەنسور مونزری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی کەرکوکی لەسەرە و تێیدا ئاماژە بەوەکراوە، ئەم فەرمانە بەپێی یاسای ژمارەی 33ی ساڵی 1986 کە هەموارکراوەتەوە لە ساڵی 1991 و یاسای ژمارە 9ی ساڵی 2008ی عێراقیی دەرکراوە.

جەختیش لەوەکراوەتەوە، هەر کەس پێشێلی بڕیارەکە بکات رووبەڕووی سزای یاسایی دەبێتەوە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کاروان ئەنوەر چەند نهێنییەک لەبارەی هێرشە ئەلیکترۆنییەکان بۆسەر میدیاکانی سلێمانی ئاشکرادەکات

کاروان ئەنوەر رایدەگەیەنێت، ئەگەر فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێم بیەوێت، دەتوانێت دۆسیەیەک بکاتەوە تاوەکو بکەرانی هێرشە ئەلیکترۆنییەکان…
Total
0
Share