سەرنووسەری رۆژنامەیەكی پارتی رەخنە لە نەقیبی رۆژنامەنووسان دەگرێت

سەرنووسەری رۆژنامەی خەباتی زمانحاڵی پارتی رەخنە لە نەقیبی سەندیكای رۆژنامەنووسان دەگرێت بەهۆی دانانی موجەلەدی رۆژنامەكە لەژێر پێیدا.

سه‌لام عه‌بدوڵا، لە ئەژماری خۆی لە فەیسبوك لەگەڵ دانانی وێنەیەكدا نووسیویەتی، “ئەمە رەفتاری نەقیبی سەندیکای رۆژنامەنووسانە. سەیر چییان خستۆتە ژێر لاقیان بۆ ئەوەی کەمێک کورتی خۆیانی پێ بڵندبکەن و زاریان بگاتە دەمی میکرۆفۆنەکانیان”.

ئەوەش دەڵێت، “بەڕاستی بەعس و دوژمنانی سەرسەختی کوردیش ئەو جورئەتەیان نەدەکرد”.

سەلام عەبدوڵا روونیشیدەكاتەوە، ئەوە موجەلەدەکانی رۆژنامەی (خەبات)ی زمانحاڵی پارتی دیموکراتی کوردستانە، کە ئەم زاتە و زاتەکانی دیكە خستوویانەتە بن پێیان.

دوێنی ژمارەیەك لە نوێنەرانی رێكخراو و سەندیكاكان لە بارەگای یەكێتیی مامۆستایان لە هەولێر كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسییان بۆ ئیدانەكردنی هێرشە درۆنییەكانی سەر هەولێر ئەنجامدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەکگرتووی ئیسلامی لەبارەی بوون بە پارتیی كادیرەكانیەوە ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتوی ئیسلامیی كوردستان لەبارەی یەکێک لە ئەندامە کۆنەکانیەوە لە کەرکوک ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە، “ماوەیەکە هەندێک…
زیاتر ببینە

دادگای دهۆك لەسەر پشتیوانیكردنی چالاكوانانی بادینان هونەرمەندێك بە زیندانیكردن سزادەدات

لەلایەن دادگای دهۆكەوە سزای شەش مانگ زیندانی بەسەر هونەرمەندێكدا سەپێنرا بەهۆی بڵاوكردنەوەی كلیپێكی پشتیوانی لە چالاكوانانی بادینان. سزاكە…
Total
0
Share