بەیانیی ئەمڕۆ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە شارەکانی هەریمی کوردستان نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە 152 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ماوەی چەند رۆژێکە نرخی دۆلار لە نێوان 152 هەزار دینار بۆ 153 هەزار دینار تاڕادەیەک جێگیربووە.
دوێنێ خستنەڕووی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندی بڕەکەی باش بوو، ئەوەش دۆلاری لە بەرزبوونەوە پاراست، دوای ئەوەی زیاتر لە 205 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە.