پێنجشەممە سەرۆكی ئێران و شەممە وەزیری دەرەوەی ئەمریكا دەچنە توركیا

بڕیارە سبەی پێنجشەممە، ئیبراهیم رەئیسی سەرۆك كۆماری ئێران بە سەردانێكی رەسمی بچێتە ئەنكەرە و چەند پرسێكی تایبەت بە دۆخی ناوچەكە تاوتوێدەكەن، رۆژی شەممەی داهاتووش ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە توركیا دەبێت و چاوەڕواندەكرێت هەمان ئامانج ئەویش بباتە توركیا.

بەپێی قسەی بەرپرسانی توركیا، سەردانەكەی ئیبراهیم رەئیسی دەبووایە لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوودا ئەنجامبدرایە، بەڵام بەهۆی بەرنامەی كاری وەزیرانی دەرەوەی هەردوو وڵاتەوە دواخرا.

ئەوەی لەبارەی سەردانەكەی ئەنتۆنی بلینكنیشەوە هەیە، هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا لە میانەی كۆنفڕانسێكی ئەمڕۆیدا بابەتەكەی ئاشكراكردووە، لە كاتیكدا بڕیاروایە بلینكن شەممە سەردانی ئیسرائیلیش بكات.

سەبارەت بە هۆكاری سەردانەكەش بەرپرسەكەی توركیا ئەوەی وت، “بۆ تاوتوێكردنی دۆخی ناوچەكە دەبێت و پرسە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵاتیش بەدوور نابێت لە گفتوگۆكانیان”.

بابەتی پێشتر

بە نووسراوێك داوا لە سودانی كرا 700 ملیار دینار بۆ مووچە بنێرێت

بابەتی دواتر

سەرۆكایەتيی كۆمار: ئیدانەی كردەوە تیرۆریستییەكەی شاری كرمان دەكەین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share