هاتوچۆی راپەڕین ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە

بەهۆی ئەوەی دانیشتووانی هەردوو ناحیەی خەلەکان و خدران و رێگە بە هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر نادەن و ئەوانیش رێگای پردی دەربەند بەکاردەهێنن، مەترسی داڕمانی پردەکە هەیە و هاتوچۆی راپەڕین هۆشداری دەدات.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی راپەڕین بڵاویکردەوە، لە ئێستادا بەهۆی خۆپیشاندان و مانگرتنی دانیشتووانی هەردوو سنووری ناحیەی خەلەکان و خدران رێگا بە هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بەهەموو جۆرەکانییەوە نادرێت ئەمەش وایکردووە رێگای پردی دەربەند بەکاربهێنرێت، بەو هۆیەوە مەترسی داڕمان و رووخانی پردەکە هەیە.

باس لە ئەوەش کراوە، “پردەکە توانای هەڵگرتنی بارهەڵگری نەماوە تکایە بەهەموو شێوەیەک هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر رابگرن تاکو کارەساتێکی نەخوازراو رووی نەداوە “.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هۆشیار زێباری: گفتوگۆكانمان لەگەڵ یەكێتی گەیشتوون بە شێوازی دابەشكردنی پۆستەكان

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسیی پارتی رایدەگەیەنێت، كۆبوونەوەكانمان لەگەڵ یەكێتی بەباشی بەڕێوەدەچن و دەشڵێت، ” گفتوگۆكانمان گەیشتوون بەشێوازی دابەشكردنی پۆستەكان”.…
Total
0
Share