عێراق مووچەی ئەم مانگە دابەشدەکات

عێراق بە پێدانی مووچەی خانەنشینی شارستانی و سەربازی، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی کانونی دووەمی 2024 دەکات.

وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، بەشی ژمێریاری دەستیکرد بە دابینکردنی پارە بۆ مووچەی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی بۆ مانگی کانونی دووەمی 2024.

باس لە ئەوەش کراوە، وەزارەتەکە رێکارەکانی پێدانی مووچە لە رێگای بانکی رافیدەین و رەشید و دەستەی خانەنشینی نیشتیمانی خێراتر دەکات بۆ تەواوکردنی پرۆسەی دابەشکردنی  مووچە لە رێگەی کارتی پارەدانی ئەلیکترۆنییەوە.

وەزارەتەکە داوا لە سەرجەم خانەنشینانی شارستانی و سەربازی دەکات کە نامەی کورتیان پێدەگات سەردانی لقی بانکەکان بکەن لە بەغداد و پارێزگاکانی دیکە بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمان و دەستپاكی یەكەم كۆبوونەوەی وردبینیی كاندیدانی سەرۆك كۆماریان ئەنجامدا

دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران، كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە وردبینیكردنی ‏ناوی كاندیدانی پۆستی سەرۆك كۆمار ئەنجامدا، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنەكەش دەڵێت،…
Total
0
Share