مووچەی مانگی 12ی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت

رۆژی چواری ئەم مانگە مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردووی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، دوای ئەوەی هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاری سەربازی)، رێکارە دارایی و ژمێرییاریەکانی ئەنجامداون و بانکەکانی ئاگادارکردوونەتەوە، مووچە دابەشدەکرێت.

ئاماژە بەوەش دەکات، رۆژی پێنجشەممە4ی كانونى دووەمى 2024، مووچەی مانگی 12ی2023ی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی دوایین ئاماری گیانلەدەستدان و بریندارەکانی تەقینەوەکە بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی دوایین ئاماری قوربانییەکانی ڕووداوی تەقینەوەی غاز لە ماڵێکی گەڕەکی کازیوەی سلێمانی بڵاودەکاتەوە، کە سەرجەمیان…
Total
0
Share