لە دوای بوومەلەرزە بەهێزەکەوە 60 پاشلەرزەی دیکە لە ژاپۆن روویانداوە

لە چەند کاتژمێری رابردوودا بوومەلەرزەیەکی بەهیز لە ناوەڕاستی ژاپۆن بەگوڕی 7.6 پلە روویدا و لەدوای ئەوەشەوە بەگوێرەی دەزگای کەشناسیی ژاپۆن 60 پاشلەرزەی دیکە روویانداوە.

دەزگای کەشناسیی ژاپۆن ئاماژەی بەوە کردووە، “60 پاشلەرزە لەدوای ئەو بوومەلەرزەیەی ناوچەی نۆتۆی گرتەوە روویانداوە، بەڵام ئێستا مەترسییەکانی روودانی تسونامی کەم بووەتەوە، چونکە بە تێپەڕبوونی کات دوای بوومەلەرزە سەرەتاییەکان مەترسییەکان کەمتر دەبنەوە”.

دواین پاشلەرزە کە روویداوە بە پلەی 4.6 تۆمارکراوە و دەزگای کەشناسیی ژاپۆن هۆشداریداوە لە ئەگەری روودانی بوومەلەرزەی بەهێزی دیکە لە هەفتەی داهاتوودا، بە تایبەت لە دوو بۆ سێ رۆژی دیکەدا.

پڕۆفیسۆر دەیڤید تاپین، لە دامەزراوەی جیۆلۆجی بەریتانی ئاماژەی بەوە کردووە، “بەهۆی ئامادەکارییەکانی ئەو وڵاتە و پەروەردەکردنی دانیشتووانەکەی سەبارەت بە مەترسییەکانی بوومەلەرزە، پێشبینی دەکرێت زیانی گیانی زۆری نەبێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق ئەم پرۆژە یاسایە پەسەندبکات ئەمریکا حەوت سزای توندی دەدات

پەیمانگایەکی توێژینەوەی ئەمریکی راپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەگەر ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پرۆژەیاسای حەشدی شەعبی پەسەندبکات، رووبەڕووی…
Total
0
Share