وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی: شەوی سەری ساڵ ئارامترین شەو بوو لە سلێمانی

لێپرسراوی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، سلێمانی بە ئارامترین شێوە شەوی سەری ساڵی بەڕێکرد و ئەو پلانە ئەمنییەی دانرابوو بە سەرکەتووانە جێبەجێکرا.

سەرکەوت ئەحمەد لێپرسراوی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی پۆلیسی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەو پلانە ئەمنییەی لەلایەن لیژنەی باڵای ئەمنی سلێمانییەوە دانرابوو بۆ شەوی سەری ساڵ بە سەرکەوتوویی جێبەجێکرا و هیچ حاڵەتێکی نەخوازراوی گەورە رووینەداوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، سێ حاڵەتی شەڕکردنی گەنجان هەبووە، ئەوانیش دووانیان سکاڵایان نەبووە، تەنها یەکێکیان سکاڵای تۆمارکردووە و تۆمەتبارەکە دەستگیرکراوە، هیچ حاڵەتێکی تەقەکردن یان کوشتن یان دزی یان تاوانی گەورە تۆمارنەکراوە.
ئاشکراشێکرد، لەگەڵ ئەوەی سەر شەقام و شوێنە گشتییەکان خەڵک و گەشتیارێکی زۆری لێبوو، بەڵام دەتوانین بڵێین سلێمانی ئارامترین شەوی بەڕێکرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: بەغداد ئامادەیی نیشانداوە بەشە بەنزینی سلێمانی زیادبكات بەڵام هەرێم ڕێگرە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، وەزارەتی نەوتی عێراق ئامادەیی خۆیان پیشانداوە بۆ زیادکردنی بەشە بەنزینی سلێمانی، بەڵام وەزارەتی…
Total
0
Share