لە شەوی سەری ساڵدا 54 کەس لە هەولێر برینداربوون

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەولێر بڵاویکردەوە، لە شەوی سەری ساڵدا 54 کەس بە هۆکاری جیاواز برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە شەوی سەری ساڵدا 10 تیمی تەندروستیی لە ئامادەباشیدابوون بۆ هەر حاڵەتێکی نەخوازراو.

ئاماژەی بەوەشکرد، 54 حاڵەتی برینداربوونی جۆراوجۆر تۆمارکراون کە هۆکارەکانیان جیاواز بووە، لەلایەن تیمەکانمانەوە چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە و رەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ژماره‌یه‌ك زیندانیكراوى بادینان بڕیاره‌كه‌ى سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم نایانگرێته‌وه‌ ‏

تیمی كوردستانی ڕێكخراوى ‏CPT‏ ڕایده‌گەیه‌نێت، ژمارەیەک زیندانیکراوى بادینان ئەو ‏بڕیارە نایانگرێتەوە کە سەرۆکایه‌تیى هەرێم دەریکردووە بۆ کەمکردنەوەى سزاى…
Total
0
Share