قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال بۆ كۆچی دوایی نووسەر و رۆژنامەنووس فریاد ھیرانی، پرسەنامەیەك ئاڕاستەی خێزان و خانەوادەی كۆچكردوو دەكات و دەڵێت، ” خوای گەورە لە كۆچكردوو خۆش بێت و جێگەی ھەشت بێت، سەبووری و دڵنەواییش بەھەموو لایەك ببەخشێت”.
دەقی پرسەنامەكە…
بەڕێزان خێزان و خانەوادەی فریاد ھیرانی
بە بیستنی ھەواڵی كۆچی دوایی (فریاد ھیرانی) تێكۆشەر و پێشمەرگەی دێرین و نووسەرو رۆژنامەنووس، نیگەران و دڵگران بووم.
بۆ ئەم خەمە، پرسە و سەرەخۆشی لە خۆتان و خێزان و خانەوادەكەتان دەكەم، خوای گەورە لە كۆچكردوو خۆش بێت و جێگەی بەھەشت بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەھەموو لایەك ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون
قوباد تاڵەبانی
لێپرسراوی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال