محەمەد شیاع سودانی: بەردەوامین لە هەوڵەکان جیاكردنەوەی پرسی مووچە لە سەرجەم پرسە داراییەكانی دیكە

لە کۆبوونەوەی لەگەڵ نوێنەرانی مامۆستایانی ناڕازی، محەمەد شیاع سودانی جەختیکردەوە، لە هەوڵەکانیان بۆ هەموارکردنەوەی یاسای بودجە و جیاکردنەوەی پرسی مووچە لە پرسە داراییەکانی دیکە.

نووسینگەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشوازی کرد لە نوێنەری مامۆستایانی هەرێمی کوردستان و لە کۆبوونەوەیەکدا باسیان لە ئامرازەکانی پەرەپێدانی دۆخ و بژێوی مامۆستایان و وانەبێژان کرد.

باسیلەوەشکرد، سەرۆک وەزیرانی عێراق گوێی لە دۆخی دەستەی پەروەردە و فێرکردنی پارێزگاکانی هەرێم و ئەو بەربەست و کێشانەی کە رووبەرووی خزمەتگوزاری خوێندنی هەرێم بووەتەوە گرت، هەروەها باسیان لە ئامرازەکانی پەرەپێدانی دۆخ و بژێوی مامۆستایان و وانەبێژان کرد.

ئاشکراشیکرد، سودانی جەختیکردەوە کە حکومەت لە هەوڵەکانی بۆ هەموارکردنەوەی یاسای بودجە بەردەوامە، ئەویش لە پێناو جیاکردنەوەی دۆسیەی مووچەی فەرمانبەران لەو ئاڵۆزییانەی لە دۆسیەی دارایی نێوان هەرێم و بەغداد هەیە و لەگەڵ لیژنەی دارایی لە کارکردن بەردەوام دەبن بۆ دابینکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم.

بابەتی پێشتر

بڕیاردرا لە ساڵی نوێوە 10 نان بە هەزار دینار بە هاوڵاتییان بفرۆشرێت

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی پەیامێكی هاوخەمی بڵاودەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆردی پێكهاته‌كانی یه‌كێتی: ئەوەی لە پەرلەمان روویدا نیشانیدا پارتی پێکهاتەکان بۆ بەرژەوەندیی خۆی بەکاردەهێنێت

لێپرسراوی بۆردی پێکهاتەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەختدەکاتەوە، پارتی بە نوێنەرانی پێکهاتەکان پرسە نیشتمانییەکان بۆ بەرژەوەندیی خۆی یەکلایی دەکاتەوە،…
Total
0
Share