وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایدەگەیەنێت، لە ئەمساڵدا زیاتر لە 7 هەزار كەس بەتۆمەتی مامەڵەكردن بە ماددە ھۆشبەرەكان سزادراون.
لەو بارەیەوە عەمید میقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، ئەمساڵ 14 ھەزار و 857 كەس لەسەر مامەڵەكردن بە ماددە ھۆشبەرەكان دەستگیركراون.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، 65 تیرۆریست لەلایەن شانەی راگەیاندنی جەنگییەوە كوژراون و 5589 كەسی دیكەش بە ماددەی 4ی تیرۆر دەستگیراون.