ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەران دوا هەڵوێستی حكومەتی عێراق لەبارەی كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم ئاشكرادەكات و دەشڵێت، “بیرۆكەی سەرەكی بۆ چارەسەری كێشەی مووچە ئەوەیە كە بخرێتە سەر خەرجیی حاكیمە”.
غەریب ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، چاوەڕواندەكرێت لە ناوەڕاستی كانوونی دووەمی ساڵی داهاتوو كۆبوونەوەكانی پەرلەمان دەستپێبكاتەوە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر هەمواری یاسای بودجە.
وتیشی، “حكومەتی عێراق لەگەڵ ئەوەدایە كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە شێوەیەكی بنەڕەتی چارەسەربكرێت و لە هەمواری یاسای بودجەدا كۆتایی بەو كێشەیە بهێندرێت”.
بە بڕوای ئەو پەرلەمانتارە بیرۆكەی سەرەكی بۆ چارەسەری كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم ئەوەیە كە مووچە بخرێتە سەر خەرجیی حاكیمە، بەڵام ئەو پرسە پێویستی بە گفتوگۆ هەیە.