مەسرور بارزانی لەسەر هێرشکردن بۆ سەر پاسێکی گەشتیاری ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی هێرشی سەر پاسێکی گەشتیاری لە ئاکرێ ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە، ئەو کردەوەیە دوورە لە کەلتوری خەڵكی هەرێمی کوردستان.

مەسرور بارزانی لەبارەی ئەو ڕوداوەوە ڕایگەیاندووە، ” بە داخێکی زۆرەوە لەم ڕۆژانەی دواییدا ، چەند ڕووداوێکی نەخوازرا و دوور لە هەموو دابونەریتێکی کۆمەڵگەی کوردستان ڕوویاندا و چەند کەسێکی تێکدەر و ئاژاوەگێڕ، هێرشیان کردە سەر گەشتییارانی بەغداد و پارێزگاکانی دیکەی عێراق، کە بۆ بەسەربردنی پشووی سەری ساڵ هاتوونەتە هەرێمی کوردستان. ئەم دەستدرێژیانە بە تووندترین شێوە سەرکۆنە و شەرمەزار دەکەم کە دوورن لە بەها و ڕەوشتە بەرزەکانی کۆمەڵگەکەمان”.

سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە پەیامەکەیدا ئەوەشی ڕاگەیاندووە، ” هەرێمی کوردستان لە ساڵانی ڕابردوودا و تا ئێستاش، پەناگەیەکی ئارام بووە بۆ ملیۆنان ئاوارە و پەنابەری پارێزگاکانی عێراق و وڵاتانی دەوروبەر و هەمیشە بێ جیاوازی، دەرگای کراوەبووە بۆ میوانداری و لەباوەشگرتنیان ، هەروەها بەردەوامیش سەدان هەزار گەشتییار، ڕوویان لە هەرێمی کوردستان کردووە و بەڕێز و خۆشەویستییەوە پێشوازیان لێکراوە . بۆیە ڕووداوەکانی ئەم دواییە، نامۆن بە ڕەوشت و کولتووری لێبوردەیی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و مرۆڤدۆستانەی خەڵکی کوردستان. هەرکەس و لایەنێکیش هەوڵی شێواندن و ناشرینکردنی ئەم کولتوورە بەرزەی کۆمەڵگەکەمان بدات، ڕێکاری تووندی یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر”.

بەڕێوبەرایەتیی گەشتوگوزاری ئاکرێ، ئەمڕۆ شەممە 2ی کانونی دووەم ڕایگەیاند کە ڕوداوی هێرشکردنە سەر دوو پاسی گەشتیاری لە ئاکرێ سەرکۆنە دەکەین و ئەوانەشی ئەو کارەیان کردووە لێپێچینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.

بابەتی پێشتر

کۆمپانیای سۆمۆ لەبارەی نەوتی هەرێمەوە ڕونکردنەوە دەدات

بابەتی دواتر

ڕیاڵ بیتیس 1-1 ئیشبیلیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە شانازییەوە رۆڵ و پێگەی مەسیحییەکان بەرز دەنرخێنێت

لە پەیامێکدا کە بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح بڵاویکردەوە، بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە شانازییەوە…
Total
0
Share