دژەتیرۆری عێراق: لە چەند كاتژمێرێكدا 8 ملیۆن كەس داواكارییان بۆ دامەزراندن پێشكەشكردووە

سەرۆكی دەزگای دژەتیرۆری عێراق رایدەگەیەنێت، تەنها لە كاتژمێرەكانی یەكەمی كردنەوەی بەستەری ئەلیكترۆنیدا هەشت ملیۆن كەس داواكارییان بۆ دامەزراندن لە دەزگاكەیان پڕكردووەتەوە.

لە چەند رۆژی رابردوودا دەزگاكە بڵاویكردەوە رەزامەندییان وەرگرتووە لەسەر دامەزراندنی سێ هەزار كەس لە ریزەكانیاندا، بۆ ئەوەش لەڕێی ئەلیكترۆنییەوە داواكارییەكان وەردەگرن.

فەریق روكن كەریم تەمیمی، سەرۆكی دەزگای دژەتیرۆری عێراق رایگەیاند، لە كاتژمێرەكانی یەكەمی كردنەوەی بەستەرە ئەلیكترۆنییەكەدا هەشت ملیۆن هاوڵاتی داواكارییان پێشكەشكردووە.

وتیشی، “هەلی پێشكەشكردن بەشێوەی ئەلیكترۆنی بۆ بوونە سەرباز لە دەزگاكە بۆ هەموو عێراقییەكان بەردەستە”. روونیشیكردەوە، هەلی هەمووان وەك یەكە و هیچ هەلێكی تاكەكەسی بوونی نییە، بەدەر لە مەرجە گشتییەكان كە پێشتر دیاریكراون.

ئەو كەسانەی ناویان پێشكەشكردووە، ئەگەر تەواوی مەرجەكانیان تیابێ، دواتر پشكنینی پزیشكی و جەستەییان بۆ دەكرێت و دواتر دەرچووەكان دیاریدەكرێن، سەرۆكی دەزگاكە وای وت. رەتیشیكردەوە، پارەدان لەبەرامبەر داوا پێشكەشكردن لە ئارادابێت.

بۆ ناو تۆماركردن و پێشكەشكردنی داواكاریی دامەزراندن كلیك لێرە بكە.

بابەتی پێشتر

شەیتانە سوورەکان ریمۆنتادایان كرد

بابەتی دواتر

تەندروستیی عێراق: بەم نزیکانە گۆڕاوی نوێی کۆرۆنا لە عێراق بڵاودەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائانی گەیشتە بەغداد

فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسادارانی ئێران بەسەردانێكی پێشتر ڕانەگەیەندراو گەیشتە بەغداد. میدیاكانی عێراق بڵاویانكردووەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ئیسماعیل قائانی…
Total
0
Share