ئاسایشی سلێمانی چوار تۆمەتبار دەستگیردەكات

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیركردنی چوار تۆمەتبار لە دوو چالاكیی هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی رادەگەیەنێت.

دەزگای ئاسایشی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا روونیكردەوە، لە چالاکیی یەکەمدا، لە دوای بەدەستهێنانی زانیاری و بەدواداچوون، لەسەر فەرمانی داوەری لێکۆڵینەوە، سێ کەس بە تۆمەتی دزیکردن لە ماڵێکی گەڕەکی سەرچناری سلێمانی دەستگیرکران.

دەشڵێت، لە چالاکیی دووەمدا، هێزەکانی ئاسایش دوای کۆکردنەوەی زانیاری و دەستنیشانکردنی شوێنی تۆمەتبار، لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە و دوای کەمتر لە 12 کاتژمێر لە رووداوەکە، تۆمەتباری رووداوی تەقەکردنی لە ماڵێک لە شارۆچکەی بازیان دەستگیرکرد و دەستیانگرت بەسەر چەکێکدا.

دەزگاكە دووپاتیشیدەكاتەوە، “هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەوڵەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم بۆ بنبڕکردنی حاڵەتی دزیکردن و تەقەکردن و چەکی بێمۆڵەت بەردەوامن، لەپێناو زیاتر بەرقەراکردنی ئارامی و ئاسایش”.

لەئێستادا تۆمەتباران بە ماددەکانی (443) و (405) بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە، وەك ئەوەی لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەهاب هەڵەبجەیی: وەك هەڵەبجەییەك و پاشان وەك كوردستانییەك پیرۆزبایی لە خۆم و هەڵەبجەییەكان و كوردستانییان دەكەم

وەهاب هەڵەبجەیی، بەڕێوەبەری گشتیی هێزەكانی دژەتیرۆر دەڵێت “وەك هەڵەبجەییەك و دواتر وەك كوردستانییەك پیرۆزبایی لە خۆم و هەڵەبجەییەكان…
Total
0
Share