ئەمڕۆ بانکی ناوەندی نزیکەی 200 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە

بانکی مەرکەزی

بانکی ناوەندیی عێراق خشتەی فرۆشتنی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە و نزیکەی 200 ملیۆن دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکەی بانکی ناوەندی کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، ئەمڕۆ بڕی 199 ملیۆن و 905 هەزار و 896 دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە، لەو بڕەش 187 ملیۆن و 265 هەزار و 896 دۆلاریان بە شێوەی حەواڵەیە و 12 ملیۆن و 640 هەزار دۆلاریشی بە شێوەی نەختینە بووە.

کۆتا خستنەڕووی خشتەی فرۆشی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە 24ی مانگ بوو کە تێیدا زیاتر لە 209 ملیۆن دۆلاری خستبووە بازاڕەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەلی رەئوف: ئەم هەفتەیە یەکەم مووچەی گرێبەستبوونی مامۆستایان دابەشدەکرێت

عەلی رەئوف نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند، ئەم هەفتەیە یەکەم مووچەی دوای بەگرێبەستبوونیان بەسەر مامۆستایاندا دابەشدەکرێت. عەلی رەئوف…
Total
0
Share