لە رووبەڕووبوونەوەیەکدا دوو ئەفسەر و پۆلیسێک برینداربوون

لە گوندێکی سنووری گەرمیان، لەکاتی چوونی مەفرەزەیەکی پۆلیس بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک، دوو ئەفسەر و پۆلیسێک برینداربوون.

عەلی جەمال قەدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، شەوی رابردوو بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی کەلار و وەرگرتنی رەزامەندی، مەفرەزەیەکی بەشی نەهێشتنی تاوان چووەتە گوندی ساڵح ئاغا بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک کە بەپێی ماددەی 443  فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە.

وتیشی، لەکاتی گەیشتنی مەفرەزەکە ئەو تۆمەتبارە کە دوو کەسی دیکەی لەگەڵدا بووە خۆیان رادەستی پۆلیس نەکردووە و بە چەکی کڵاشینکۆف و دەمانچەو نارنجۆک رووبەڕووی پۆلیس بوونەتەوە.

بەپێی وتەی عەلی جەمال قەدوری، لە ئەنجامی رووداوەکە دوو ئەفسەر و پۆلیسێک برینداربوون، باری تەندروستییان جێگیرە، تۆمەتبارەکان هەڵاتوون و ئێستا پۆلیس هەڵمەتی گەڕانی بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنیان دەستپێکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نێچیرڤان بارزانی: پێشبینیدەکەم مانگی داهاتوو هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێبکاتەوە

سەرۆکی هەرێم رایگەیاند، “پیشبینیدەکەم کۆتایی مانگی ئازار هەناردەی نەوتتی هەرێم دەستپێبکاتەوە”. نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە ئاژانسی…
Total
0
Share