هاتوچۆی سلێمانی هۆشداری بە شۆفێران دەدات

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێران دەكاتەوە كە هەردوو رێگای سەرچیای ئەزمڕ و قەیوان بۆ شارباژێر بەهۆی بوونی تەمێكی چڕ گونجاونییە بۆ شۆفێریكردن.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئاگاداری شۆفێران دەكاتەوە كە هەردوو رێگای سەرچیای ئەزمڕ و قەیوان بۆ شارباژێر بەهۆی بوونی تەمێكی چڕەوە گونجاو نییە بۆ شۆفێریكردن.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، شۆفێران دەتوانن رێگای تونێلی پێشڕەو بۆ هاتوچۆكردن بەكاربهێنن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share