نەوزاد شێخ كامیل: لە ئەمساڵدا زیاتر لە 119 هەزار ئۆتۆمبێل هاوردەی هەرێمی كوردستان كراوە”

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم رایدەگەیەنێت، 928 مۆڵەت بۆ هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل دراوە بە بازرگانان و لە ئەمساڵدا زیاتر لە 119 هەزار ئۆتۆمبێل هاوردەی هەرێمی كوردستان كراوە كە بەشێكی براونەتە پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق.

نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە شاری سلێمانی كە پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا ئامادەی بوو رایگەیاند، لەلایەن وەزارەتی بازرگانییەوە ئەمساڵ زیاتر لە 4 هەزار مۆڵەتی بازرگانی دراوە بە بازرگانان بۆ هاوردەكردنی شمەك و كاڵا لە دەروازە و فڕۆكەخانەكانی هەرێم.

وتیشی، “928 مۆڵەت بۆ هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل دراوە بە بازرگانان و لە ئەمساڵدا لە زیاتر 119 هەزار ئۆتۆمبێل هاوردەی هەرێمی كوردستان كراوە كە بەشێكی براونەتە پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق و جموجۆڵی بازرگانی لە دەروازە سنوورییەكان زیادیكردووە هەرچەندە بەهۆی بارودۆخی داراییەوە خواست لەسەر شمەك و كاڵاكان كەمبووەتەوە.

بابەتی پێشتر

تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە بڕی 90 هەزار دۆلاری دزیبوو

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: لە وڵاتێكی تەواو هاوردەكاری بەرهەمە كشتوكاڵییەكانەوە خەریكە وردە وردە بەرەو هەناردەكردن هەنگاودەنێین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share