بەشی پێشبینییەكانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم، ئەمڕۆ لە زۆربەی كاتەكاندا باران دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكانیش پێشبینی بەفربارین دەكرێت.
بەپێی پێشبینییەكان، ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتی هەوری تەواودەبێت، لەگەڵ بارینی باران لە زۆربەی كاتەكان و هەندێك كات لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشووری هەرێم بارانبارین بە شێوەی نمەبارانی پچڕپچڕ دەبێت و هەروەها لە ناوچە شاخاوییە سنووریيەكان پێشبینی بەفربارین دەكرێت و پلەكانی گەرما بە نزیكەی 3 تا 5 پلە نزمتردەبن لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، سبەی ئاسمان زۆربەی كاتەكان هەوری باراناوی دەبێت و هەندێك كات لە سنووری پارێزگای دهۆك و ناوچە شاخاویەكانی پارێزگای هەولێر دەگۆڕێت بۆ لێزمەباران و لە ناوچە شاخاوییە بەرزەكان بەفربارین دەبێت و پلەكانی گەرما كەمێك نزمتر دەبن بەراوورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 12 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 10 پلەی سیلیزی
دهۆك : 10 پلەی سیلیزی
كەركووك : 14 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 11 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 9 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 17 پلەی سیلیزی
حاج ئۆمەران: 1 پلەی سیلیزی
سۆران : 8 پلەی سیلیزی