جومانە غلای: ئامێره‌كانی دەنگدان به‌شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی له‌ كاتژمێر 6:00 داده‌خرێن

وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، کاتژمێر 6:00 ئامێرەکانی دەنگدان بە شێوەی ئەلیکترۆنی دادەخرێن و پرۆسەی دەنگدان کۆتایی دێت.

جومانە غلای لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە کاتەکانی دواینیوەڕۆ و دوای راگەیاندنی ئەنجامی نیوەی رۆژەکە زیادبوونی به‌رچاومان تۆماركرد له‌ هاتنی ده‌نگده‌ران بۆ بنكه‌كانی ده‌نگدان و وه‌رگرتنی كارتی بایۆمه‌تری.

ئاشکراشیکرد، ئامێره‌كانی ده‌نگدان به‌شێوه‌یه‌كی كارا كارده‌كه‌ن، هیچ پێشێلكارییه‌كی هه‌ڵبژاردن و ئه‌منیمان تۆمارنه‌كردووه‌.

وتەبێژی کۆمسیۆن وتیشی، لەدوای کاتژمێر 6:00 ئه‌نجامه‌كان ره‌وانه‌ی ئۆفیسی نیشتمانی ده‌كرێن بۆ ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌و ئه‌ژماركردنی ده‌نگه‌كان.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: نیو كاتژمێری مێژوویی لەبەردەم هاوڵاتییاندایە

بابەتی دواتر

وەزیری ناوخۆی عێراق: هیچ پێشێلكارییەكی ئەمنی تۆمارنەكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share