سوپای عێراق هێرشی کردەسەر جوتیارانی گوندی تۆپزاوا

ئەمڕۆ جارێکی دیکە سوپای عێراق هێرشی کردەسەر جوتیارانی گوندی تۆپزاواو ئازاری چەند جوتیارێکیان دا.

ساتع ناسح، نوێنەری جوتیارانی کوردی گوندی تۆپزاوا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەمڕۆ جارێکی دیکە سوپای عێراق هێرشی کردەسەر جوتیارانی گوندی تۆپزاواو ئازاری چەند جوتیارێکیان دا.

وتیشی، “داوا لە جوتیارانی کورد دەکەم بۆ رێگریکردن لەو بارودۆخە بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و بە دەنگەکانیان پشتگیری لە کورد بکەن”.

لە دوو مانگی رابردوودا سوپای عێراق ویستی رێگایەک لەناو زەوی جوتیارانی گوندەکە دروستبکات بۆ بارەگایەکی خۆی کە لەناو گوندەکەدایە، جوتیارانیش رێگرییان کرد.

لەسەر ئەو بابەتە جوتیارێک دەستگیرکراو دواتر بە کەفالەت ئازادکرا، ئەمڕۆش جارێکی دیکە سوپای عێراق ویستی ئەو رێگایە بکاتەوە جوتیارانیش رێگرییان کرد.

 

 

 

بابەتی پێشتر

کۆمسیۆن ئامادەکارییەکانی بۆ دەنگدانی گشتی تەواوکرد

بابەتی دواتر

نرخی دۆلار دابەزینی زیاتری بەخۆیەوە بینی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە…
زیاتر ببینە

ئومێد بەرۆشکی ئازادکرا

ئەیهان سەعید، چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، “لە ژێر فشاری رای گشتی، ئومێد بەرۆشکی ئازادکرا”. پێشتر ئەو چالاکوانەی مافەکانی…
Total
0
Share