رێژەی بەشداریی دەنگدەران لە دەنگدانی تایبەتی کەرکوک ئاشکراکرا

چەند کاتژمێرێک بەسەر دەستپێکردنی دەنگدانی تایبەتدا تێپەڕیوە و رێژەی بەشداریکردنی دەنگدەران 40% ی لە پارێزگای کەرکوک تێپەڕاندووە.

عەلی عەباس وتەبێژی لقی کەرکوکی کۆمسیونی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “لە پارێزگای کەرکوک تا کاتژمێر 12:00 ی نیوەڕۆ، رێژەی دەنگدان گەیشتووەتە %40”.

ئاشکراشیکرد، لەکۆی 57 هەزار و 330 دەنگدەر 22 هەزار و 422کەس دەنگیانداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارەی کارمەندانی سەر سندووقەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان خەرجدەکرێت

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، وەزیری دارایی رەزامەندی دەربڕیوە بە پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ خەرجکردنی شایستە داراییەکانی کارمەندانی سەر…
Total
0
Share