سبەینێ زیاتر لە 1 ملیۆن دەنگدەری تایبەت بەشداری دەنگدان دەکەن

دوای ئەوەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەرگای بانگەشەی داخست بڕیارە سبەینێ بە دەنگدانی تایبەت، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق دەستپێبکات.

بڕیارە سبەینێ کە دەکاتە 16ی کانوونی یەکەمی 2023 لە کاتژمێر 7:00ی بەیانی، دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق دەستپێبکات و تاوەکو کاتژمێر 6:00ی ئێوارە بەردەوام بێت، هاوکات بەپێی ئامارەکانی کۆمسیۆنیش ملیۆنێک و دوو هەزار و 393 دەنگدەری تایبەت و 48 هەزار و 260 راگوێزراو بەشداری دەکەن.

لەلایەکیتریشەوە رۆژی دوو شەممە کە دەکاتە 18ی کانوونی یەکەمی 2023 لە کاتژمێر 7:00ی بەیانیەوە دەنگدانی گشتی لە 15 پارێزگای عێراق دەستپێدەکات و تاوەکو کاتژمێر 6:00ی ئێوارە بەردەوام دەبێت.

بەپێی ئامارەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، 15 ملیۆن و 108 هەزار و 135 دەنگدەری گشتی بەشداری هەڵبژاردن دەکەن، هەروەها نزیکەی هەشت هەزار ناوەند و 39 هەزار وێستگەی دەنگدان بۆ دەنگدەران ئامادەکراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

باڵیۆزخانەی عێراق لە دیمەشق داوا لە هاوڵاتییانی وڵاتەکەی دەکات سوریا بەجێبهێڵن

باڵیۆزخانەی عێراق لە دیمەشق بانگەوازێکی ئاراستەی ئەو هاوڵاتییە عێراقییانە کرد کە دەیانەوێت بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان. لە راگەیەندراوێکدا باڵیۆزخانەی عێراق…
زیاتر ببینە

محەمەد حەلبوسی بۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی: هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیی ڕێچکەی خەباتتان بۆ دەخوازم

پەیامی محەمەد حەلبوسی بەبۆنەی 51هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە. محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی حزبی تەقەدوم بە بۆنەی 51هەمین…
Total
0
Share