قوباد تاڵەبانی پەیامێك بڵاودەكاتەوە

قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال بەبۆنەی جەژنی رۆژووی ئێزدی، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئێزدییەكان دەكات و دەڵێت، “لە رۆژی جەژنی رۆژووی ئێزدی كە بۆنەیەكە بۆ لێبوردەیی و گەردن ئازایی لەناو خوشك و برایانی ئێزدیی، جەختدەكەینەوە لەسەر چارەسەركردنی سەرجەم كێشەكانی ناوچەی شەنگال بە رێگای ئاشتییانە.”

دەقی پەیامەكەی قوباد تاڵەبانی:

بەبۆنەی جەژنی رۆژووی ئێزدی، پیرۆزبایی لە هەموو خوشك و برایانی ئێزدی لە كوردستان و جیهان دەكەم و ھیوای جەژنێكی خۆش و پڕ لە ئاشتی و ئارامییان دەخوازم.

بۆنە و سرووتە ئاینییەكانی ھەموو پێكهاتەكان دەرفەتێكی گرنگن بۆ بیرھێنانەوەی گرنگی قووڵكردنەوەی گیانی ئاشتەوایی و پێكەوەژیان. لە رۆژی جەژنی رۆژووی ئێزدی كە بۆنەیەكە بۆ لێبوردەیی و گەردن ئازایی لەناو خوشك و برایانی ئێزدیی، جەختدەكەینەوە لەسەر چارەسەركردنی ھەموو كێشەكانی ناوچەی شەنگال بە رێگای ئاشتییانە.

هیوادارم ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێرو خۆشی بۆ ھەموو ئێزدییان و بە دووربن لە ھەموو ناخۆشییەك.

قوباد تاڵەبانی

سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی گەیشتە خانەقین

بابەتی دواتر

نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە ئێزدییەكان دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share