پێشەوا هەورامانی: حكومەتی عێراق نیازێكی جددی نییە بۆ ناردنی مووچەی سێ مانگی كۆتایی ئەمساڵ

وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، حكومەتی عێراق نیازێكی جددی نییە بۆ ناردنی سێ مووچەی كۆتایی ئەمساڵی مووچەخۆرانی هەرێم و دەشڵێت، “دوای پشووەكانی سەری ساڵ بۆ چارەسەری بنەڕەتی كێشەی مووچە دەچینەوە بەغداد و دۆخەكە بەم شێوە بەردەوامنابێت”.

پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حكومەتی هەرێم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دوای پشووەكانی سەری ساڵ بە شێوەیەكی دیكە و بۆ چارەسەری بنەڕەتیی كێشەی مووچە دەچینەوە بەغداد و دۆخەكە بەم شێوەیە بەردەوامنابێت.

راشیگەیاند، ئەوەی بەرامبەر بە مووچەخۆرانی هەرێم دەكرێت لەگەڵ هیچ شتێك یەكناگرێتەوە و فەرمانبەرانی هەرێم سێ مووچەیان وەرنەگرتووە و حكومەتی عێراق نیازێكی جددی بۆ ناردنی سێ مووچەی كۆتایی ئەمساڵی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان نییە و خەمساردی هەیە و حكومەتی هەرێم دانبەخۆداگرتنی لە شوێنێكدا رادەوەستێت.

وتیشی، “ئەوەی لەسەر شانی حكومەتی هەرێم هەبووە جێبەجێیكردووە و هەمووان دەبینین بۆ دەستپێكردنەوەی نەوت هەر رۆژەی بە بیانوویەك هەناردەی نەوت دەستپێناكاتەوە وهەر جارە سیناریۆیەك بۆ نەناردنی مووچە ئامادەدەكرێت و پێشێلی مافی مووچەخۆرانی هەرێم دەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەباح هەورامی: ئامادەکاریمان کردووە و خەڵکێکی زۆر توشی سەرما دەبن

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، پێشبینیدەکرێت، بەهۆی لافاوەکەی چەمچەماڵەوە خەڵکێکی زۆر توشی سەرما ببن و ئامادەکاریی تەواومان کردووە.…
Total
0
Share