عیماد ئەحمەد: یەكێتی لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنە لە وادەی خۆیدا

عیماد ئەحمەد

بەرپرسێكی یەكێتی هەڵبژاردنی ئەمجارە لە ناوچە كوردستانییەكان بە گرنگ ناودەبات و دەشڵێت، حزبەكەی لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنە لە هەرێم لە وادەی خۆیدا.

عیماد ئەحمەد، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لێدوانێكدا رایگەیاند، پێویستە بەهەموومانەوە لە خزمەتی هەڵبژاردنی ئەمجارەی ئەنجومەنی پارێزگاكاندا كاربكەین، بەتایبەت لەم هەلومەرجەدا كە كەركوك، خانەقین، دوز و ناوچەكانی دیكە لە ژێر سایە و دەسەڵاتی هەرێمی كوردستاندا نییە.

وتیشی، “دەبێت بە هەموو توانایەكمان هەوڵبدەین، سەربكەوین لەو هەڵبژاردنە، بتوانین بچینە سەر سندوقەكانی دەنگدان”.

عیماد ئەحمەد ئەو هەڵبژاردنەی بە پرۆڤەیەك بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ناوبرد و ئەوەی خستەڕوو، دەبێت سەركەوتن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان بكەینە كەرنەڤاڵ بۆ میللەتەكەمان بۆ سەرخستن و بە پاكی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.

دووپاتیشیكردەوە، یەكێتی لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنە لە وادەی خۆیدا.

بڕیارە دووشەممەی هەفتەی داهاتوو 18ی كانونی یەكەم هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە موسڵ، كەركوك و پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق ئەنجامبدرێت.

هەروەك رۆژی 25ی شوباتی ساڵی داهاتوو بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاریكراوە و كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان ئامادەكارییەكانی بۆ ئەو مەبەستە دەستپێكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاكرێ.. بەهۆی پەلاماردانی سەگەوە منداڵێكی تەمەن دوو ساڵان گیانلەدەستدا

تەندروستیی ئاكرێ بڵاویکردەوە، سەگ پەلاماری منداڵێکی داوە و بەو هۆیەوە گیانیلەدەستداوە. بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی ئاكرێ لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، منداڵێكی…
زیاتر ببینە

حکومەتی عێراق: سەرجەم پابەندییە داراییەکانمان بەرامبەر ھەرێم جێبەجێکردووە

وتەبێژی حكومەتی عێراق رایدەگەیەنێت، سەرجەم پابەندییە داراییەكانمان بەرامبەر هەرێمی كوردستان جێبەجێكردووە، بەڵام هەرێم داهاتی نەوت و نانەوتی رادەستنەكردووە.…
Total
0
Share