ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی شاخە

ساڵانە رۆژی جیهانیی شاخ لە 11ی کانونی دووەم بەڕێوەدەچێت بە مەبەستی هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتییان سەبارەت بە گرنگی شاخەکان بۆ ژیان.

بەپێی ئامارێکی نەتەوەیەکگرتووەکان نزیکەی 13٪ی دانیشتووانی جیهان لە شاخەکاندا و ملیارەها کەسی دیکەش لە خوارەوەی شاخەکانەوە دەژین و راستەوخۆ کاریگەری بەسەر ژیانیانەوە هەیە، هاوکات 60٪ بۆ 80٪ی ئاوی شیرینی جیهان دابین دەکەن.

گرنگی شاخ لای کورد بە شێوەیەکە، شاخەکان نەک هەر مێژوو و مرۆڤ و نەریت و کولتوور کوردی پاراستووە بەڵکو بە شێوەیەکی کردەیی وەک پەناگەیەکیش بۆ پێشمەرگە دژی دوژمنەکانی بەکارهێنراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق: هەر کاندیدێک بانگەشەی پێشوەختەی هەڵبژاردن بکات رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر

وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، تاوەکو ئێستا کاندیدەکان لە پڕۆسەی پشتڕاستکردنەوەی داتاکانیاندان و هەر کاندیدێک بانگەشەی…
Total
0
Share