دژەتیرۆر: سەركەوتن لە ئەنجامی یەكگرتوویی و یەك هەڵوێستیدایە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر رایدەگەیەنێت، سەركەوتن بەسەر تیرۆریستاندا لە ئەنجامی یەكگرتوویی و یەكهەڵوێستیدا بوو و دەشڵێت، لە هەولێر تا خانەقین هەردەم لە ئامادەباشیداین بۆ قوربانیدان لەپێناو پاراستنی خاك.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر پەیامێكی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە، شەش ساڵ لەمەوبەر، دوای ئازادكردنی دوایین ناوچەی كە لەلایەن تیرۆریستانی داگیركرابوو، سەركەوتنی كۆتایی بەسەر تیرۆریستاندا راگەیاندرا.

دەشڵێت، “لەپێناو ئەم سەركەوتنە مێژووییە بەسەر تیرۆردا، گەلی كوردستان و عێراق قوربانییەكی زۆریان بەخشی و ئەنجامی ساڵانێكی زۆر جەنگ و دەیان هەزار شەهید و برینداربوو”.

بێگومان لە یەكەم رۆژەوە، وڵاتانی دراوسێ و هەرێمیی و جیهان هاوكاری مرۆیی و سەربازییان گەیاندە دەست هێزە كوردی و عێراقییەكان بۆ رووبەڕووبونەوەی تیرۆریستان، هاوپەیمانان پشت و پەنایەكی بە‌هێز بوون لەو جەنگەدا، وەك ئەوەی دژەتیرۆر ئاماژەی پێداوە و دەشڵێت، “بەڵام ئەوەی راستییە و دەبێت هەمووان دركی پێبكەن ئەوەیە كە سەركەوتن لەو جەنگە سەپێنراوەدا، ئەنجامی یەكگرتوویی و یەكهەڵوێستی بوو، ئەوەشی بۆ سەلماندین كاتێك دەستمان لەناو دەستی یەكە، هیچ دوژمنێك توانای ئەوەی نییە بەرامبەرمان بوەستێت”.

دووپاتیشیدەكاتەوە، بە شانازییەوە هێزی دژەتیرۆر– CTG قارەمانانە توانی لەو جەنگەدا خۆی بسەلمێنێت و ببێتە سەرە ڕمی هێرشەكان و قەڵغانی پاراستنی كوردستان، رۆژێك لە هەولێر و رۆژێك لە كەركوك، تا دەگاتە مەخمور و جەلەولا و خانەقین و دەیان ناوچەی دیكە، دژەتیرۆر هەردەم لە ئامادەباشیدابووە بۆ قوربانیدان لەپێناو پاراستنی خاكەكەمان لە دەستی نەیارانی ژیان و ئاشتیی.

پەیامەكەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر هاوكاتە لەگەڵ 10ی كانونی یەكەم ساڵیادی راگەیاندنی سەركەوتن بەسەر تیرۆریستاندا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەزایەکی یاسایی: پۆستى بریکارى وەزارەت سیاسى نییە و حوکمەکانى فەرمانبەرى ئاسایى بەسەردا جێبەجێدەبێت

شارەزایەکی یاسایی رایدەگەیەنێت، “پۆستى بریکارى وەزارەت سیاسى نییە و حوکمەکانى فەرمانبەرى ئاسایى بەسەردا جێبەجێدەبێت”. عەبدولقادر ساڵح، شارەزای یاسایی،…
Total
0
Share