سبەی نەوت لەناو شاری سلێمانی دابەشدەكرێت

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، پڕۆسەی دابەشكردنی نەوت بەردەوامە و سبەی یەكشەممە نەوت لەناوی شاری سلێمانی دابەشدەكرێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، پڕۆسەی دابەشكردنی نەوت بەردەوامە و سبەی یەكشەممە نەوت لە سنووری مەڵبەندی 3 لە گەڕەكی شێخان دابەشدەكرێت.

بەپێی بڕیاری وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم، بڕی نەوتەكە 200 لیترە كە بە نرخی 100 هەزار دینار و بە كارتی زیرەك بەسەر خێزانەكاندا دابەشدەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کاروان ئەنوەر چەند نهێنییەک لەبارەی هێرشە ئەلیکترۆنییەکان بۆسەر میدیاکانی سلێمانی ئاشکرادەکات

کاروان ئەنوەر رایدەگەیەنێت، ئەگەر فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێم بیەوێت، دەتوانێت دۆسیەیەک بکاتەوە تاوەکو بکەرانی هێرشە ئەلیکترۆنییەکان…
Total
0
Share