بانكی ناوەندیی عێراق لە روونكردنەوەیەكدا هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەكاتەوە كە باس لە دیارنەمانی بڕێكی زۆر دراوی ناوخۆیی لە بانكەكە دەكات و دەشڵێت، “بانكی ناوەندیی تاكە دامەزراوەیە كە وردبینی لە چوار لایەنەوە بۆ دەكرێت”.
بەپێی راگەیەندراوێكی بانكی ناوەندیی عێراق تێیدا هاتووە، سەرجەم ئەو تۆمەت و دەنگۆیانە رەتدەكەینەوە كە گوایە بڕێكی زۆر دراوی ناوخۆیی دیارنەماوە و بە قاچاخ براوەتە وڵاتانی دراوسێ، دراوی عێراقی بەپێی پێویستیی عێراق و لە رێوشوێنێكی تونددا چاپدەكرێت.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە،بانكی ناوەندیی تاكە دامەزراوەیە كە وردبینی لە چوار لایەنەوە بۆ دەكرێت كە بریتییە لە دیوانی چاودێریی دارایی ، كۆمپانیای وردبینیی نێودەوڵەتی، لیژنەی وردبینیی ناوخۆیی و لیژنەی وردبینیی دەرەكی”.