لە هەولێر تەرمی گەنجێک دۆزرایەوە

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گەڕەکی خانەقای هەولێر تەرمی گەنجێک دۆزرایەوە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە بڵاویکردەوە، کاتژمێر 11:00 ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ کارمەندێکی ئاسایش بە گەڕەکی خانەقای هەولێردا تێپەڕیوە تەرمی گەنجێکی بینیوە و هێزە ئەمنییەکانی لێئاگادارکردووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، گەنجەکە تەمەنی 28 ساڵانە و بە رەگەز عەرەبە، بەپێی لێکۆڵینەوەکان بە بەرد کوژراوە و پارە و مۆبایلیان لێدزیوە.
ئاشکراشیکرد، لێکۆڵینەوەکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستیپێکردووە.

گەڕەکی خانەقا یەکێکە لە گەڕەکە کۆنەکانی شاری هەولێر، ئەمە یەکەمجار نییە حاڵەتی لەم شێوەیەی تێدا رووبدات.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دامەزراوەی پەی: پەرلەمانتارانی ئەم خولەی پەرلەمان مووچەی سێ مانگیان بە نایاسایی وەرگرتووە

دامەزراوەی پەی رایدەگەیەنێت، پەرلەمانتارانی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان مووچەی سێ مانگیان وەرگرتووە کە ئەمە پێچەوانەی یاسایە. دامەزراوەی پەی…
زیاتر ببینە

سەبری بەهمەنی: ئێمە کە لە شار و بنەماڵەمان دوورکەوتینە خوشک و براکانمان لە سلێمانی بوونە بنەماڵەی دووەممان

چالاکوانێکی مەدەنی ڕایدەگەیەنێت، سلێمانی هەمیشە بەڕاستی نیشتمانی دووەمی ئێمەی ڕۆژهەڵاتی بووە. سەبری بەهمەنی، چالاکوانی مەدەنی و سیاسی ڕۆژهەڵات،…
Total
0
Share