بافڵ جەلال تاڵەبانی: شایستە داراییەکانی هەرێم و مووچە تێکەڵی ململانێکان نەکرێت

سەرۆكی یەكێتی لەگەڵ سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا كۆبووەوە و داوایكرد، شایستە داراییەکانی هەرێم و مووچەی فەرمانبەران تێکەڵی ناکۆکی و ململانێکان نەکرێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد چاویکەوت بە نوری مالکی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا و تیایدا جەخت لە گەشەپێدانی پەیوەندییە مێژوویی و هاوبەشەکانی هەردوولا کرایەوە لەپێناو هاوکاری و هەماهەنگیی زیاتر بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان و سەقامگیریی لە وڵاتدا.

‏‎لەدرێژەی دیدارەکەدا بەردەوامیی گفتوگۆی نیشتمانی و بونیادنەرانەی لایەنەکانی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لەپێناو سەرخستنی کارنامەی حکومەت، پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی زیاتر و چارەسەرکردنی کێشەکان دووپاتکرایەوە بەتایبەت پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغداد، لەوبارەیەشەوە بافڵ جەلال تاڵەبانی داوایکرد، شایستە داراییەکانی هەرێم و مووچەی فەرمانبەران تێکەڵی ناکۆکی و ململانێکان نەکرێت و ژیانی خەڵک پارێزراوبێت.

‏‎هاریکاریی نێوان لایەنەکان بۆ سەرخستن و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان تەوەرێکی دیكەی دیدارەکە بوو و سەرۆکی یەكێتی رایگەیاند، یەکێتی پشتگیریی تەواوی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی بێگەرد دەکات لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا بەتایبەت لە کەرکوک، چونكە دۆخی شارەكە تایبەتمەندیی خۆی هەیە و پێویستی بە گۆڕانکاریی ئیداری و خزمەتی زیاتر هەیە.

بابەتی پێشتر

مەیدانی ئاژەڵانی سلێمانی دەگوازرێتەوە

بابەتی دواتر

كلیلی بردنەوەكانی ریاڵ مەدریدە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share