بانكێك فرۆشتنی دۆلاری بە نرخی فەرمی بە هاوڵاتییان راگەیاند

بانكێك فرۆشتنی دۆلاری بە نرخی فەرمی بە گەشتیاران راگەیاند كە لە كاتژمێر 8ی ئەمشەوەوە لە رێگای سەكۆی ئەلیكترۆنییەوە كارادەبێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی بانكی رەشیدی حكومی تێیدا هاتووە، لە كاتژمێر 8 ئەمشەوە بە میكانیزمێكی نوێ لە رێگای سەكۆی ئەلیكترۆنییەوە دۆلار بە نرخی فەرمیی بانكی ناوەندیی عێراق بە گەشتیاران دەدرێت، ئەوەش لە رێگای پێشكەشكردنی داواكاری لەلایەن گەشتیارانەوە بۆ پێگەی فەرمیی بانكەكە دەبێت.

هەر لە راگەیەندراوی بانكەكەدا هاتووە، داوا لە گەشتیاران دەكات ئەو زانیارییانەی داوایان لێدەكرێت پێویستە بە راست و دروست پێشكەشی بكەن.

بابەتی پێشتر

خولێكی نوێی كۆلێجی سەربازی دەكرێتەوە

بابەتی دواتر

پاسپۆرتی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگاداردەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حکومەتی عێراق بەکارهێنانی دەمامکی لەسەرجەم دامودەزگا حکومییەکاندا کرد بە ناچاری

وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە 2ی شوبات ڕایگەیاند ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریداوە بەکارهێنانی دەمامک لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتدا بکرێت…
Total
0
Share