لەبارەی وەرگرتنی کرێی کارەبای ئاسانسۆر لە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون روونکردنەوە دەدرێت

کارەبای سلێمانی لەبارەى وەرگرتنی پارەى کارەباى نیشتمانیى خزمەتگوزارى ئاسانسۆر و تۆڕى رووناکى و پەمپى ئاو لە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون روونکردنەوە دەدات.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی لە راگەیاندراوێکدا دەڵێت،”سەبارەت به‌ نوسراوى بەڕێوەبەرایەتیى گشتیمان ژمارە (8143) لە (26-6-2023) دەربارەى پارەى کارەباى نیشتیمانى خزمەتگوزارى (ئەسانسۆر و تۆڕى رووناکى و پەمپى ئاو)ی ستییەکانى کۆمپانیاى قەیوان و پرۆژەکانى دیکەش، جەختدەکەینەوە کە پێویستە ئەو شوێنانە پێوەری كاره‌بایان بۆ دانرابێت و مانگانە بخوێندرێتەوە و پاشان بڕی پاره‌كه‌ی بەسەر خاوەنى یەکەکاندا دابەشبکرێتەوە”.

دەشڵێت، ئەم خزمەتگوزاری کارەبایە تەنها تایبەتە بەو یەکانەی لەناو باڵه‌خانه‌کاندان و ئەوان بەکاریده‌هێنن، دەبێت باڵه‌خانه‌یەک لەگەڵ باڵه‌خانه‌‌یەکی تر بەپێی پێوەرەکەیان بڕی پاره‌كه‌یان جیاوازی هەبێت، نەوه‌ک بەشێوەى دیاریكراو (مقطوع) وەربگیرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share