عێراق: بە تۆمەتی گەندەڵی فەرمانی دەستگیركردن بۆ زیاتر لە سێ هەزار كەس دەرچووە

دەستەی دەستپاكی گەڕانەوەی دەیان ملیۆن دۆلاری دزراو و دەرچوونی فەرمانی دەستگیركردن بۆ زیاتر لە سێ هەزار تۆمەتبار بە گەندەڵی رادەگەیەنێت.

حەیدەر حەنون، سەرۆكی دەستەی دەستپاكی عیراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دەستەكەیان دوای لێكۆڵینەوەی ورد توانیویانە فەرمانی دەستگیركردن بۆ سێ هەزار و 125 تۆمەتبار بە گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی وڵات دەربكەن و، تۆمەتبارانیش لە وڵاتانی (ئیمارات، عومان، ئوردن و میسر) بگەڕێننەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، بە هەوڵی دەستەكەیان توانراوە زیاتر لە 150 ملیۆن دۆلار لە ئەمریكا و 20 ملیۆن دۆلار لە كوەیت بۆ خەزێنەی گشتیی دەوڵەت بگەڕێننەوە.

بۆ دەستگیركردن و گەڕانەوەی ئەو تۆمەتبارانەی لەلایەن دەستەكەیانەوە فەرمانی دەستگیركردنیان هەیە و بۆ دەرەوەی وڵات هەڵاتوون لەگەڵ پۆلیسی ئینتەرپوڵ هەماهەنگیەكی باشیان هەیە، سەرۆكی دەستەی دەستپاكی وای وت.

ئەوەشی روونكردەوە، لەگەڵ وڵاتانی (چین، كەنەدا، ئیسپانیا و سعودیە)ش یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن بۆ رادەستكردنی تۆمەتباران ئەنجامدەدەن.

بابەتی پێشتر

پێشبینیدەکرێت بەهای هەناردەی ئێران بۆ عێراق 11 ملیار دۆلار تێپەڕێنێت

بابەتی دواتر

لە بازیان منداڵێک لە ترسدا گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەدر و پلاسخارت كۆبوونەوە

جێنین پلاسخارت نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان، لە نەجەف، لەگەڵ موقتەدا سەدر كۆبووەوە. بەیانی ئەمڕۆ جێنین پلاسخارت نێردەی تایبەتی سكرتێری…
Total
0
Share