وەزیری دارایی عێراق دەسەڵاتەكانی لە بریكارەكەی وەرگرتەوە

تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق سەرجەم دەسەڵاتەكانی لە مەسعود حەیدەر-ی بریكاری وەزارەتەكەی وەرگرتەوە.

بەپێی نوسراوێكی وەزارەتەكە كە واژووی تەیف سامی-ی وەزیری دارایی لەسەرە و بە ژمارە (7086) لە 30ی تشرینی دووەم دەرچووە، بڕیاردراوە بە رەتكردنەوەی ئەو دەسەڵاتەی دراوەتە (مەسعود حەیدەر رۆستەم) بریكاری وەزارەتی دارایی.

هەر بەپێی نوسراوەكە سەرجەم دەسەڵاتەكان گەڕێندراونەتەوە بۆ خودی وەزیر، تا ئەو كاتەی بڕیار لەسەر ئەرك و كارەكانی بریكاری وەزارەت دەدرێت.

مەسعود حەیدەر لەسەر پشكی پارتی ئەو پۆستەی لە وەزارەتی دارایی عێراق پێدراوە.

نوسراوەكە هۆكاری لێسەندنەوەی دەسەڵاتەكانی ئاشكرانەكردووە.

بابەتی پێشتر

كوژانەوەی گشتیی كارەبا بڕانی ئاویشی بەدواداهات

بابەتی دواتر

سەرما هەڕەشە لە نەخۆشانی دڵ دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق: داوا لە بەرپرسانی عێراق دەکەین لێکۆڵینەوەی تەواو لە هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر بکەن

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، رایدەگەیەنێت، داوا لە بەرپرسانی عێراق دەکەین لێکۆڵینەوەی تەواو لە هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر…
Total
0
Share