دەزگای ئاسایشی هەرێم داواكراوێك دەستگیردەكات

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی داواکراوێکی بازرگانی ماددەی هۆشبەر ڕادەگەیەنێت

دەزگای ئاسایش رایگەیاند، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایش، دوای ئەوەی لە 17ی ئەم مانگە هەڵمەتێکی سەرکەوتوویان ئەنجامدا بۆ دەستگیرکردنی دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر و دەستبەسەرداگرتنی 50 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ، لە بەردەوامی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونەکان بۆ دەستگیرکردنی سەرجەم تۆمەتبارانی ئەو باندە بازرگانە، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە لە شەوی 30ی تشرینی دووەم تۆمەتباری سێیەمی ئەو باندە بازرگانەی کە خۆی حەشاردابوو توانرا دەستگیربکرێت.

دەشڵێت، لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەر بە ماددەی (25) لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵیەکان راگیراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د به‌ڵێنى ده‌ستگیركردنى بكوژانى ئه‌فسه‌ره‌كه‌ى پۆلیسی سلێمانى ده‌دات

وەزیری ناوخۆی هەرێم ڕایده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵێنى ده‌ستگیركردنى بكوژانى ئه‌فسه‌ره‌كه‌ى پۆلیسی سلێمانى ده‌دات و ده‌ڵێت، لە کەسی قبوڵناکەن دەستدرێژی بکاتەسه‌ر…
زیاتر ببینە

کەشناسیی هەرێم: لە سبەینێوە تاوەکو چوارشەممەی داهاتوو هیچ شەپۆلێکی گەرمی روو لە هەرێم ناکات

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، “لە سبەینێوە تاوەکو چوارشەممەی داهاتوو هیچ شەپۆلێکی گەرمی روو لە هەرێم ناکات”. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی…
Total
0
Share