ئاگربەستی نێوان حەماس و ئیسرائیل كۆتاییهات و سوپای ئیسرائیل دەستپێكردنەوەی شەڕی لە غەززە راگەیاند.
میدیاكانی ئیسرائیل بڵاویانكردووەتەوە، بزوتنەوەی حەماس ئاگربەستی پێشێلكردووە و چەند مووشەكێكی ئاراستەی ئیسرائیل كردووە.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، فڕۆكەجەنگییەكانی ئیسرائیل بۆردومانی باكووری رۆژئاوای كەرتی غەززەیان دەستپێكردووەتەوە و هاوكات كۆشكی سپی-یش لە راگەیاندراوێكدا دەڵێت، “لە هەوڵەكانمان بەردەواندەبین بۆ درێژكردنەوەی ئاگربەستی نێوان حەماس و ئیسرائیل”.