دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیركردنی دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر رادەگەیەنێت

بەڕێوەبەرایەتیی ئۆپەراسیۆنەكانی دەزگای ئاسایش بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی دەزگای ئاسایش، دەستبەسەر بڕی 50 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا دەگرن.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی ئۆپەراسیۆنەكانی دەزگای ئاسایش كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، دوای لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ بەدەستهێنانی زانیاری لەسەر دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر، بە فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش لە ئۆپەراسیۆنێكی سەركەوتوودا لە كاتێكدا هەردوو تۆمەتباری بازرگان لە هەوڵی گواستنەوەی ماددە هۆشبەرەكاندابوون هێزەكانی ئاسایش توانیان بڕی 50 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری ( كریستاڵ )دەستبەسەردابگرن و تۆمەتباران دەستگیربكەن.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە ئێستادا هەردوو تۆمەتبار بە ماددەی 25 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەر و كارتێكارە ئەقڵیەكان ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكانیان بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

بەهای دۆلار زیاتر دابەزی

بابەتی دواتر

بەڕازیل لە ساڵی داهاتووەوە پەیوەندی بە ئۆپێک پڵەسەوە دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبەرژەوەندیی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان بڕیاردرا

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بڕیاردراوە بە هاوبەشيی لەگەڵ وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتیی لیژنەكانی پشكنینی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دەستبەكارببنەوە. وەزارەتی…
Total
0
Share