بە تۆمەتی دزیکردن تۆمەتبارێکی 14 ساڵان دەستگیرکرا

پۆلیسی راپەڕین دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی تەمەن 14 ساڵانی راگەیاند کە دزی لە دوکانێکی مۆبایل کردووە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی هاوڵاتیەک کە دوکانی فرۆشتنی مۆبایلی هەیە لەبەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی راپەڕین سکاڵای تۆمارکرد و باسیلەوەکرد کە دزی لێکراوە، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر هێزەکانمان لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان دەستیان کرد بە کۆکردنەوەی بەڵگە و زانیاری وورد سەبارەت بە رووداوەکە و توانرا لە ماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێر تۆمەتبارێک دەستگیربکەن بەناوی ( ن.ع.ا ) لە دایکبووی ساڵی 2009.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا تۆمەتبار لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە دانی نا بە تاوانەکەیدا و دانی بەوەدانا کە بەرنامەڕێژییکردووە بۆ دزی کردن لەچەند دوکانێکی دیکەش.

ئاشکراشیکرد، لەئێستادا تۆمەتبار بەپێی ماددەی 443 بەبڕیاری دادگا راگیراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕۆژی جیهانیی مامۆستایانە
یەکێتیی مامۆستایان: تاکە ڕێگا بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی مامۆستایان داخستنی قوتابخانەکانە

ڕێکخراوی یونسکۆی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی 5ی تشرینی یەکەمی هەموو ساڵێکی وەک ڕۆژی جیهانیی مامۆستایان دیاریکردووە، لە جیهاندا…
Total
0
Share