کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، “به‌بڕی زیاتر له 130 ملیۆن دینار پرۆژه‌یه‌كی كاره‌با له گەڕەکی چوارچرا جێبەجێدەکەین”.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاره‌بای سلێمانی ئاماژە بەوە دەکات، “له‌سه‌ر بودجه‌ی داهاتی 8٪ی كاره‌با، پڕۆژەی دانانی محاویله‌ی یاریدەدەر به‌توانای 400 كەی ڤی ئه‌ی بۆ محاویله‌كانی ژماره 1، 4 و 15ی فیده‌ری 212 چوارچرا لەگەڵ دانانی دوو محاویله‌ی 400 كەی ڤی ئه‌ی بۆ محاویله‌كانی 18، 33 و 39 له‌فیده‌ری 212 له گەڕه‌كی چوارچرا له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایەتیی دابه‌شكردنی كاره‌بای سلێمانی/رۆژئاوا جێبەجێدەکرێت”.
دەشڵێت، “بودجه‌ی پڕۆژه‌كه 130 ملیۆن و 327 هەزار و 500 دینارە و له‌لایه‌ن كۆمپانیایەکەوە جێبه‌جێده‌كرێت، هاوکات بڕیاره له‌ماوه‌ی 45 رۆژدا كاره‌كانی ته‌واوبکرێت”.