لەبارەی بەکارهێنانی ئەم جۆرە هیتەرەوە روونکردنەوە دەدرێت

لەبارەی بەکارهێنانی جۆرێک هیتەرەوە، بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی چەند زانیارییەک دەخاتەڕوو.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند،”دواى ئەوەی چەند جارێک هاوڵاتییان پەیوەندییان کردو پرسیاریان دەکرد، کە دوکاندارەکان ئەم هیتەرانە دەفرۆشن و بە کڕیارەکان و دەڵێن کە بە یەک ئەمپێر کارەبا کاردەکات، بەڵام بابەتەکە بەو جۆرە نییە”.

دەشڵێت،”پاشان بەشى تەکنیک لەبەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی بەدواداچوونى کردو دەرکەوت ئەو هیتەرانە (1000) واطن، واتە (4.5) ئەمپێرە، نەک (1) ئەمپێر.

سەبارەت بە شێوازی کاردنی ئەو هیتەرانە بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژە بەوە دەکات،” ئەگەر لە نمرە یەک ئیش بکات دوو ئەمپێری پێویستە، ئەگەر لەنمرە دوو ئیش بکات 5 ئەمپێرى پێویستە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فراكسیۆنی یەكێتی بۆ فراكسیۆنی پارتی: خۆسەپێن پارتییەکەی خۆتانە کە بووەتە کەواسوری بەر لەشکری داگیرکەر

لوقمان وەردی، جێگری سەرۆكی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی كوردستان وتارێكی بڵاوكردووەتەوە و تیایدا پارتی بە “کەواسوری بەر لەشکری…
Total
0
Share