نەوتی عێراق: داهاتی مانگی رابردوو زیاتر لە 9 ملیار دۆلارە

وەزارەتی نەوتی عێراق كۆی هەناردە و داهاتی نەوتی مانگی رابردوو ئاشكرادەكات.

وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بڕی نەوتی خامی هەناردەكراو لە مانگی تشرینی یەكەمی رابردوودا گەیشتووەتە 109 ملیۆن و 545 هەزار و 589 بەرمیل بە داهاتی 9 ملیار و 593 ملیۆن و 643 هەزار دۆلار.

لەو ژمارەیە 108 ملیۆن و 50 هەزار و 360 بەرمیلی لە كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشوورەوە رەوانەكراوە، لە كێڵگەی قیارە-شەوە ملیۆنێك و 30 هەزار و 501 بەرمیل و بۆ ئوردن-یش 464 هەزار و 728 بەرمیل هەناردەكراوە.

ئاشكراشیكرد، ناوەندی نرخی هەر بەرمیلێك گەیشتووەتە 87.577 دۆلار.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاوات شێخ جەناب: داوای زیادکردنی میلاک و تەرخانی داراییمان بۆ فەرمانبەرانی گرێبەست لە بەغداد کردووە

وەزیری دارایی هەرێم رایگەیاند، “داوای زیادکردنی میلاک و تەرخانی داراییمان بۆ فەرمانبەرانی گرێبەست لە بەغداد کردووە”. ئاوات شێخ…
زیاتر ببینە

نەوزاد شێخ کامیل: هەفتەی داهاتوو وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێم دەستپێدەکات

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم رایگەیاند، “هەفتەی داهاتوو گەنمی جوتیارانی هەرێم وەردەگیرێت”. نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی…
Total
0
Share